Skip Navigation Linksوەرگێڕانی-یاسایی

​​وەرگێڕانی یاسایی باوەڕپێکراو

ئێمە وەرگێڕانی یاسایی ئەنجام دەدەین ودەقی وەرگێڕدراوی ئەو بڕوانامە و بەڵگەنامانە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی بەریتانی و دەزگای سنوری شانشینی یەکگرتوو و دەزگانی ترەوە جێگای پەسەند کردنن. ئەگەر بەڵگەنامەکەت لەلایەن دادگا، باڵیۆزخانە یان دامەزراوەیەکی بەرزتری بەریتانییەوە داوا کرابێت و پێویستی بە پشتڕاستکرنەوەی دادنووس بێت ئێمە دەتوانین ئەو کارەشتان بۆ ئەنجام بدەین. کاتێك کە بەڵگەنامەیەك دەنێریت بۆ وەرگێڕانی یاسایی یان بەخشینی باوەڕنامە تکایە ڕوونی بکەرەوە بۆ چ دەزگایەکت دەوێت کێ داوای لێ کردوویت بۆ ئەوەی ئێمە بزانین چ ئاستێكی باوەڕنامەی پێویستە. ئێمە بەڵگەنامەکان بە ئیمەیڵ یان بە پۆست یان بەدەستی وەردەگرین بەڵام دوای وەرگێڕان و باوەڕنامە پێ بەخشین تەنها دەبێت بە دەستی یان بە پۆستدا بگێڕرێنەوە بۆ خاوەنی چونکە کۆپی پەسەند ناکرێت. 

لە هەر شوێنێکی بەریتانیا دابنیشیت دەتوانیت بەڵگەنامەکانت بگەیەنیتە دەستمان و ئەگەر لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپیت تکایە لەگەڵ پارێزەرەکەت یان ئەو دەزگایەی کە داوای بەڵگەنامەت لێ دەکات ئەوە یەکلایی بکەرەوە کە ئەوان بەڵگەنامەی بەریتانی پەسەند دەکەن و ئەو کاتە ئێمە دەتوانین بە پۆستی پلە یەك یان واژۆدار بەڵگەنامەکانت بگەیەنینە دەست. پێویست ناکات بەڵگەنامەی نوسخەی ئەسڵی بنێریت بەڵکو کۆپییەك بنێرە ئیتر بە پۆست بێت یان بە ئیمەیڵ.

ورگێڕانی یاسایی بەڵگەنامە و بڕوانامەکان:

بڕوانامەی لەدایکبوون

بڕوانامەی زانکۆ و پەیمانگەکان

بڕوانامەی هاوسەرگیری

پەیوەستەی یاسایی

سەنەدی تەڵاق

شیاوی بۆ هاوسەرگیری

تۆماری تاوان لەلایەن پۆلیسەوە 

بڕوانامەی مردن

مۆڵەتی شۆفێری

ڕیزبەندی بانک

پسووڵەی کڕین و فرۆشتن

تاپۆ و سەنەدی خاوەندارێتی موڵک و زەوی و خانوو

بەڵگەنامەی تۆمارکردن 

بڕوانامەی دڵنیایی

پاسپۆرت و ڤیزە/ ناسنامە 

پەیماننامە

مۆڵەتی نشینگەSample- seal.PNG

خشتەی نمرەی ئەکادیمی

وەکالەتی تایبەت و گشتی

سی ڤی

وە هەر بەڵگەنامەیەکی تر​